Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб باوەڕنما - نووشتە و جادوو لە ئیسلام в хорошем качестве

باوەڕنما - نووشتە و جادوو لە ئیسلام 5 месяцев назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



باوەڕنما - نووشتە و جادوو لە ئیسلام

5:00 د. محەممەد خانی: جادوو خەیاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاسمان و نەخۆشییە 15:00 د. مورشید خەزنەوی: جادوو نییە، راست نییە و تەنیا خەیاڵە 20:00 د. کەژاڵ محەممەد: باوەڕێک نەمگەیێنێتە کەناری دڵنیایی جێگەی گومانە 24:00 جاسم کەلاری: هەیە پێیوایە مەلاکان پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ خوادا هەیە نووشتە و جادوو لە ئیسلام مژاری بەرنامەی دەیەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها دکتۆر کەژاڵ محەممەد، دکتۆرا لە پەروەردەی ئیسلامی. د. محەممەد خانی روونیکردەوە، زۆر باوەڕی کۆن هەن ئێستاش هەر زیندوون، گوتی”مرۆڤ هەوڵیداوە بە خەیال ئاسمان بخاتە ژێر رکێفی خۆی، واتە جادوو خەیاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاسمان و نەخۆشییە،پێموایە جادوو لە زانینی جادووگەر و نەزانینی خەڵک دەستپێدەکات”. لای خۆیەوەد.مورشید خەزنەویروونیکردەوە، بابەتی نووشتە و جادوو زۆر مەترسیدارە بۆسەر بیروباوەڕی موسڵمان و کۆمەڵگەو گوتی”پێتوابێت جنۆکە یان مرۆڤ دەتوانن دژایەتی خوا بکەن کافر دەبی و کۆمەڵگەیەک باوەڕی بە جادوو هەبێت پێشناکەوێت، بە کورت و کورمانجی جادوو نییە، راست نییە و تەنیا خەیاڵە”. د. کەژاڵ محەممەد کەندکتۆرای لە پەروەردەی ئیسلامی هەیە روونیکردەوە کە گرنگە بابەتی جادوو بۆ ژنان روونبکرێتەوە، چونکە ژنان زیاترڤپەنای بۆ دەبەن. گوتیشی” نابێت مرۆڤی موسڵمان پەنا بۆ نووشتەو جادوو ببات و باوەڕێک نەمگەیێنێتە کەناری دڵنیایی جێگەی گومانە”. جاسم کەلارییش گوتی”موسڵمان هەیە پێیوایە مەلاکان پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ خوادا هەیە و داوای جادوو و نوشتەیان لێدەکەن، کە خۆی کارەکە کوفرە”.

Comments