У нас вы можете посмотреть бесплатно باوەڕنما - رۆڵی ژن لە ئاینی ئیسلامدا или скачать в максимальном доступном качестве, которое было загружено на ютуб. Для скачивания выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru
رۆڵی ژن لە ئاینی ئیسلامدا • د. محەممەد خانی: یەکسانی ژن و پیاو پەیوەستە بە کولتوور. خولەکی 13:00 • هەڵاڵە محەممەد: زۆربەی کێشەی ژنان لە فیقهی ئیسلامی دروستبوون. 21:00 • جاسم کەلاری: پاداشتی چاکەی ژن و پیاو لە دواڕۆژ یەکسانن. 31:00 رۆڵی ژن لە ئاینی ئیسلام مژاری بەرنامەی شەشەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن ، و خاتوو هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس، نووسەر و خاوەنی بڕوانامەی شەرعی. سەرەتا د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، فیقهی ئیسلامی لێکدانەوەی جیا بۆ مافی ژن دەکات و پێیوایە ژن لە ئیسلام مافی هەیە و کێشەی نییە، دەشڵێت "ئیسلام شۆڕشێک بوو بۆ پێدانی رۆڵ و ماف بە ژن، چونکە پێش ئیسلام وەک مرۆڤ سەیری ژن نەدەکرا". د. مورشید خەزنەوی باسی لە تێڕوانینە جیاوازەکانی فوقەهاکان کرد و گوتی "لە فیقهی ئیسلامیدا وا وێناکراوە جنسی پیاو لە ژن باشترە، بەڵام لە راستیدا وانییە، بەشێک لە فەقیهەکان کە ژمارەیان کەمن وەک مرۆڤ سەیری ژن ناکەن". د. مورشید خەزنەوی داوایکرد لە وڵاتانی موسڵمان جگە لە مافەکانی دیکەی ژنان، پێویستە ئازادی سیاسیش بە ژن بدرێت. لای خۆیەوە د. محەممەد خانی روونیکردەوە کە (سفوور و حیجاب) گرنگ نین، بەڵکو کەسایەتی کەسەکە گرنگە و گوتی "یەکسانی ژن و پیاو پەیوەستە بە کولتوور، پەروەردە و کولتووری گەلان قەبارەی ئەو یەکسانییە دیاریدەکەن". خانی ئاماژەی بەوەکرد کە نابێت توانای ماسوولکەی ژن بکرێتە پێوەر بۆ مافی ژن". هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس کە چەندین ساڵ لە رێکخراوەکانی مافی ژناندا کاریکردووە رایگەیاند، ئەوان وەکو ژنێکی موسڵمان لە ماڵەکانیان ئازادن و گوتی "زۆربەی کێشەی ژنان لە فیقهی ئیسلامی دروستبوون، واتە لێکدانەوە و تەفسیری بەشێک لە فوقاهاکان بەرامبەر ژن لە ئازادی و ماف و دەربڕین کەم و زیادیکردووە، بەڵام شێوە راستەکە ئەوەیە کە ژن و پیاو لە ئیسلام لە تەکلیف و سزا و پاداشت یەکسانن". هەروەها مامۆستا جاسم کەلاری ئاماژەی بەوەکرد، کە ژنان لە ئسیلامدا مافیان پێدراوە و رێزی زۆریان لێگیراوە و چەندین نموونەشی لەوبارەیەوە لە بەرنامەکەدا باسکرد، و گوتیشی "پاداشتی چاکەی ژن و پیاو لە دواڕۆژدا یەکسانن، بەڵام لە ئەرک و مافدا جیاوازن و هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە".