У нас вы можете посмотреть бесплатно Diwani Nali Bashi Yak دیوانی نالی بەشی یەک или скачать в максимальном доступном качестве, которое было загружено на ютуб. Для скачивания выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru
دیوانی نالی چامەکەی نالی بۆ سالم • Видео بەشی یەک • Diwani Nali Bashi Yak دیوانی نالی بەش... بەشی دوو • Diwani Nali Bashi Dw دیوانی نالی بەشی... بەشی سێ • Diwani Nali Bashi Se دیوانی نالی بەشی... نالی ناوی خدر (خضر)ه كوڕی ئه‌حمدی شاویسی ئاڵی به‌گی میكایلیه له‌گوندی خاك و خۆڵ ، له‌ده‌شتی شاره‌زوور هاتۆته دنیاوه . له ساڵی 1800ز له دایك بووه ، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵی نراوه‌ته به‌ر خوێندنی حوجره له‌سه‌رتاوه ( قورئانی پیرۆز ورده‌كتێبی فارسی خوێندووه ، دواتر زانسته‌كانی تری قورئان و فه‌رمووده و صه‌رف نه‌حوو كه‌لام به‌لاغه‌و فه‌له‌ك و فیقهـ وسیره )ی خویندووه . تاخوێندنی ئه‌مانه‌ی ته‌واو كردووه و دواتر ( ئیجازه‌ی عیلمی )وه‌رگرتوو ، چه‌نده‌ها شوێن و لای چه‌نده‌ها مامۆستای باشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خوێندووه . دوای ته‌واو بوونی خوێندنه‌كه‌ی (نالی) مه‌لایه‌كی باش و ڕۆشنبیرێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می خۆی بووه بێجگه له زمانه‌كه‌ی خۆی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی به باشی زانیوه ، ته‌نانه‌ت شیعریشی پێ نووسیوون . له‌ژیانیدا خزمه‌تێكی زۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه ، له‌دوای چل و هه‌شت ساڵی ته‌مه‌نی ، واته (له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 1848ز) كوردستان جێده‌هێلێت و ده‌چێته حه‌ج ، وه‌ئێستاش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و ، دوای ته‌واو كردنی حه‌جه‌كه‌ی رووی كردۆته شام له ساڵی 1850ز تا كۆتایی ساڵی 1854ز نالی له‌شام بووه ، له‌و ماوه‌یه‌دا میرنشینی بابان ده‌رووخێت و ، ده‌نگ و باسی رووخانه‌كه‌ی پێده‌گات ، هه‌ست ده‌كات خۆشیه‌كه‌ی سلێمانی نه‌ما ، حه‌بیبه‌نه‌ما ، دۆست و ئه‌حبابه‌كانی وه‌كو جاران نه‌مان ، سوپاكه‌ی ئه‌حمه‌د پاشا تیاچوو ، سوپای رۆمی جێیانی گرته‌وه، ، (سالم)یش نه‌ك هه‌ر هانده‌ری نابێت كه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی به‌ڵكوتكای لێده‌كات نه‌شگه‌ڕێته‌وه ، وه‌كو له قه‌سیده‌كه‌یدا ده‌ڵێت :- تو خوا بڵێن به‌و حه‌زره‌تی نالی ده‌خیلی بم بــه‌و نه‌وعــه نه‌كا به‌سـوله‌یـمانییا گوزه‌ر نالی نا ئو‌مێد بووه‌و به‌ناعیلاجی رووی له ئه‌سته‌مبوول كردووه‌و له‌وێ له‌لای ئه‌حمه‌د پاشای بابان ئه‌بێ … له‌گه‌ڵ پیاوه كورده‌كانی تر ژیانێكی خۆش و ئه‌دیبانه‌یان له‌دیوه‌خانی ئه‌حمه‌د پاشادا رابواردووه‌و ، هه‌موویان به مامۆستا بانگیان كردووه. له كۆتایی ساڵی 1873ز له شاری ئه‌سته‌مبوول كۆچی دوایی كردووه ، له گۆڕستانی قه‌رج ئه‌حمدی ئه‌و شاره ته‌رمه‌كه‌یان به‌خاك سپارد.