У нас вы можете посмотреть бесплатно Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گەنجان بیبینن؛ زیندانی ئاسایشی سلێمانی или скачать в максимальном доступном качестве, которое было загружено на ютуб. Для скачивания выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru
"قەت بەپاكی لە زیندانی چاكسازی نەهاتوومە دەرەوە، لەوێ ماددە هۆشبەرەكان لە دەرەوە زیاتر دەست دەكەوێت". ئەوە قسەی تۆمەتبارێكی ماددە هۆشبەرەكانە، كە لە ئاسایشی سلێمانی زیندانییە، ئەو لەدایكبووی 1978 و لە تەمەنی 18ساڵییەوە لە ئێران ئالوودەی ماددە هۆشبەرەكان بووە، لە روخسار و لە قسەكانیشیدا پەشیمانی تەواوی پێوە دیارە كە ئالودەبووە، هەر بەو هۆیەشەوە هاوژینەكەی و كەسە نزیكەكانی لەدەستداوە. ئەم ئالوودەبووە تاقانەی حەوت خوشكە، چوار جار لەسەر ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراوە و 13 ساڵی تەمەنی لەنێو زیندان بەسەربردووە، وەك خۆی دەڵێت "سەری لە زیندان سپی كردووە". هەر بەهۆی ماددە هۆشبەرەكانەوە تووشی ڤایرۆسی جگەر بووە، هێندە ماددە هۆشبەرەكانی بەدەرزی بەكارهێناوە بەشێكی زۆری جەستەی كون كون كردووە، وەك خۆی دەڵێت "هەموو لەشم شوێن دەرزی ماددە هۆشبەرەكانە، نزیكەی 3000 كونم كردووەتە جەستەم، پەشیمانم، بەڵام تازە پەشیمانی سوودی چییە، ئێمە ئەو گۆزەیە بووین شكاین، بەڵام هیوادارم گەنجەكان و نەوەی داهاتوو ئاگایان لە خۆیان بێت تووشی ئەو كارەساتە نەبن". میوانەكان مەریوان عەلی، بەڕێوەبەری ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی د. سەڵاح ئەنوەر، راوێژكار لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دارا فایەق، چارەسەركارو سەرپەشتیاری دەروونی لە رێكخراوی وچان د.ئیبرهیم رەمەزان، سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری هۆشیاری دژی ماددە هۆشبەرەكان لە كوردستان