Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб Pencemor- پەنجەمۆر- ماڵی کەریم زەند؛ پوورەی یادەوەرییەکان в хорошем качестве

Pencemor- پەنجەمۆر- ماڵی کەریم زەند؛ پوورەی یادەوەرییەکان 7 дней назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



Pencemor- پەنجەمۆر- ماڵی کەریم زەند؛ پوورەی یادەوەرییەکان

مەڵکەندی بە کۆنترین گەڕەکی شاری سلێمانی ناسراوە، واباوە دەڵێن بەردی بناخەی شارەکە لەو گەڕەکە دانراوە. ئێستا تەنیا گەڕەکی مەڵکەندی و بەشێک لە سابوونکەران و کانی ئاسکان، بۆن و بەرامەی شارە کۆنەکەیان پێوە ماوە. بۆ من گەڕەکی مەڵکەندی تایبەتمەندیی خۆی هەیە، ئاخر کە مێرمنداڵ بووم، رەنگە سەتان عارەبانە شووتیم لەو گەڕەکە و دەوربەری پیرمەسوور ساخ کردبێتەوە، چەندجارێکیش وێنەی شەهید و ژەنەڕاڵم بە عامود و دار و دیواری ئەو ناوەدا هەڵواسیوە. یەکێک لەو ماڵە کۆنانەی کە هێشتا لە مەڵکەندی و لای مزگەوتی حاجی حانەوە چنگی لەو خاکە گیرکردووە، ماڵی مامۆستا کەریم زەندە، گەڕیدە، مامۆستا، نووسەر، وەرگێڕ و جوگرافیاناس، هەرچی شتی چاک و جوان و باشە لە کەسایەتیی ئەو پیاوە دا کۆببووە، بۆیە وەکو مامەخەمەی شارەکە وابوو، بڕواناکەم کەس رقی لە مامۆستا کەریم زەند بووبێتەوە، مەگەر بیروباوەڕ داعشییەکان نەبێت، بەڵام ئینجا ئەوان رقیان لە کێ نەبووە و نییە؟ چەندین جار لە ماڵەکەی خۆیدا بە خزمەت مامۆستا زەند گەیشتم، بەداخەوە بەدرەنگەوە فریای ئەوە کەوتم کە تەنیا یەک ئەڵقە بەرنامەی پەنجەمۆری لەگەڵ تۆمار بکەم، تازە دێر بوو، مامۆستا بەرەو ئاوابوون دەچوو، ئەوەبوو ئۆغری خێری کرد. مامۆستا لە دوای خۆی ماڵێکی پڕ لە کتێب و دەستنووس و وێنەی نایابی بەجێهێشتووە، ماڵەکەی مۆزەخانەیەکە بۆ خۆی. لە هەمووی جوانتر، مامۆستا ئامەخانی ژنی لە دوای خۆی بەجهێشتووە کە وەکو خۆی دەڵێت کەم منداڵی شیرەخۆرەی مەڵکەندی هەیە سەردەمانێک شیری ئەویان نەخواردبێت، ژنێکی خانومان و هۆشیار، قسەخۆش و میوانەپەروەر. لە دوای کۆچی دوایی مامۆستا سەردانیم دەکرد و هەواڵیم دەپرسی. ساڵی رابردوو داوام لێکرد لە بەرنامەی پەنجەمۆر دا بەشداربێت، بەدڵخۆشییەوە قبووڵی کرد. کاتێک لێم پرسی، کام لە نووسەرە گەورەکانی کورد سەردانی مامۆستا کەریم زەندیان دەکرد و پێکەوە دۆستایەتیان هەبوو؟ لە وەڵامدا گوتی، ئینجا کێ دۆستایەتی لەگەڵ مامۆستا دا نەبووە، کام نووسەر هەیە نەهاتبێتە ئەم ماڵە و لەگەڵ مامۆستا کەریم زەند بە دەنگی بەرز و هەندێکجار بە چیپە باسی کوردایەتیان نەکردبێت، لە مامۆستا قانعەوە بگرە تاوەکو دەگاتە گۆران و کاکەی فەلاح و محەممەدی مەلاکەریم، ناوی کێت پێ بڵێم. ئینجا کێ دۆستمان نەبووە. کاتێک ئامەخان باسی مامۆستا هێمن موکریانی دەکات رووی دەگەشێتەوە، باسی ئەو شەوە دەکات کە لە ماڵیان میوان بووە و بە جگەرەکەیەوە خەوی لێدەکەوێت، بۆکڕوز بە ماڵەکەدا بڵاودەکاتەوە، ئاخر جگەرەکەی بەتانییەکەی دەسووتێنێت. ئامەخان دەڵێت، مامۆستا هێمن شیعرێکی جوانی بۆ نووسیبووم. لەسەر نەوارێک بەدەنگی خۆی بۆی تۆمار کردبووم، بەڵام داخەکەم نەوارەکە لە کۆڕەوەکەدا ونبوو، لە هەموو ماڵەکەم بەقیمەتتر بوو لەلام. سەردەمانێک ماڵی مامۆستا وەکو بارەگای شۆڕشگێڕانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وابووە، هەرچەندە ئامەخان گلەیی ئەوە دەکات، ئەوانەی بیرەوەریان نووسیوەتەوە جگە لە کەریمی حیسامی کەسیان باسی ماڵی ئەوانیان نەکردووە، بەڵام وەکو خۆی دەیگوت ئێستاش گەس گەس باڵا بەو دۆستیاتی و هاوکاریانەوە دەکەم کە پێشکەش بەو تێکۆشەرانەمان کردووە. ئامەخان دەڵێت، مامۆستا کەریم زەند تاوەکو مردیش بە ژەنەراڵ بارزانی و یادەوەرییەکانییەوە وەفادرابوو، بەردەوام وێنەیەکی ژەنەڕاڵ بارزانی لە ژوورەکەیدا هەڵواسیبوو، رۆژانە کە مامۆستا زەند لە خەو هەڵدەستا سڵاوێکی لە وێنەکەی بارزانی دەکرد، هەندیک جاریش بە فەقیانەکانی وێنەکەی دەسڕی! ئێستا ئامەخان لەنێو ماڵێکی گەورەدا بە تەنیا دەژی کە تژییە لە یادەوەری کەڵەنووسەر و کەسایەتییە سیاسی و رۆشنبیرەکانی کورد، بەدڵنیاییەوە گێڕانەوە و بەسەرهاتەکانی کە لەنێو ئەو ماڵەدا روویانداوە، دەکرێت بکرێنە جوانترین درامای تەلەڤزیۆنی، ئاخر مێژووی شارێک، بگرە وڵاتیک لەو ماڵەدا پەنهانکراوە. کاتێک خاترخوازیمان لە ئامەخان دەکرد، وێنەیەکی مامۆستا کەریم زەند بەسەر دیوارەکەوە سەرنجی راکێشام بۆیە لێم پرسی: نازانم لە بەرنامەکەدا ئەو پرسیارەم لێکردی یان نا، ئەرێ بۆچی مامۆستا بەردەوام بە هاوین و زستان ئەو کلێتەیەی بەسەرەوە بوو؟ ئامەخان بە پێکەنینەوە گوتی، وای بە حاڵت کە بگەیتە تەمەنی ئێمە، مەگەر چەند جارم بۆ باسکردوویت ئەوە یادگاری پێشەوا قازی محەممەد بوو لەلای مامۆستا پارێزراو بوو!

Comments