У нас вы можете посмотреть бесплатно Qawana Shra Diwani Hejar mukryani قه‌وانه شڕه دیوانی هه‌ژار موكریانی или скачать в максимальном доступном качестве, которое было загружено на ютуб. Для скачивания выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru
قه‌وانه شڕه بوو به هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌گه‌ڵ عاره‌ب بووینه یه‌ک‌ماڵ خێوی قیبله و کیتابێکین وه‌ک ده‌ڵێن به‌ره‌بابێکین به‌لآم ئه‌و برا ئیسلامه‌م ئه‌و کاکه نێره‌زه‌لامه‌م هه‌رچی هه‌مبوو بردی بۆ خۆ منی کوشت به هه‌رزن و جۆ به فه‌رمووده‌ی ئه‌و، له ژینا هاوبه‌شین له شایی و شینا شین بۆ من و شایی بۆ ئه‌و من ئه‌بێ له‌ڕ بم، ئه‌و قه‌ڵه‌و ئه‌گه‌ر داوای نان و ئاو که‌م ئاره‌زووی به‌رگ و پێلآو که‌م بڵێم برای هاودینه‌که‌م هاوڕێکه‌ی له مێژینه‌که‌م به ناشکوری ناڵێم براین ناچاریان کردم تێک خراین له ڕێگه‌ی خوا و قورعانه‌که‌ت خێری دین و ئیمانه‌که‌ت سه‌دیه‌کێ له داهاته‌که‌م چۆڕێک شیری وڵساته‌که‌م هه‌زاریه‌کێ له نه‌وتی خۆم پێم که‌ره‌م که! بێنان و دۆم با به‌س کوێر بم بێ ڕووناکی با پێت بڵێم کاکی چاکی ئه‌ڵێ: هه‌ی له دین وه‌رگه‌ڕاو! کورد و به‌رگ و نان و پێلآو؟ وه دیاره بوویته «شعووبی» ئه‌بێ له ڕێگه ده‌رچووبی هه‌ر له شێخی ئه‌زهه‌ره‌وه کێ مێزه‌ره‌ی به سه‌ره‌وه مڕ ده‌کرێن له گۆشت و پلآو پڕ ده‌کرێن له پاره و دراو وه‌ها تیژ ده‌بن سه‌رده‌که‌ن فتوای کافریم ده‌رده‌که‌ن پاش فتوا، له‌م کوردستانه فڕۆکه و بۆمبابارانه تۆپ و ده‌بابه و شێست‌تیره خوێن ڕشتنی لاو و پیره کوشتنی ژن و منداڵه بژیومان هه‌ر خوێنی ئاڵه مزگه‌وته‌که‌م ده‌ڕوخێنن قورعانه‌که‌م ده‌سووتێنن سه‌رله‌نوێ تاڵانم ده‌که‌ن هه‌رزن و جۆیه‌که‌ش ده‌به‌ن ناچارم ئه‌که‌ن بێمه ده‌نگ په‌لامار به‌رم بۆ تفه‌نگ که ئه‌شچم تۆڵه بستێنم وه‌ک پڵنگی چنگ به‌خوێنم دوژمن خۆ ناگرێ له به‌رم خوێنیان ڕاده‌ماڵێ ته‌رم ئه‌بێته قیڕقیڕی یابا یابا که زانی ده‌رنابا ئه‌مجاره‌ش وه‌ک چه‌ندهه‌زار جار قه‌وانه‌شڕ ده‌خاته کار دیسان مه‌لا و ئایه‌ت دێنن له‌سه‌ر ئیزگه بۆم ده‌خوێنن: عه‌ره‌ب و کورد برای دینن هه‌ردووک دوعای یه‌ک ئامینن که‌ی ڕه‌وایه ئیسلام کوشتن حه‌رام کراوه خوێن ڕشتن منیش به‌سته‌زمان و فه‌قیر دیسان له ته‌پکه ئه‌که‌م گیر به دوو درۆ ده‌مخافڵێنن هه‌تا ده‌رفه‌ت وه‌ده‌س دێنن دیسان ئه‌و زوڕنا و ئه‌و پیکه دیسان هه‌مان فاک و فیکه ئاخر ناڵێم جارێک و دوان تاکه‌ی ببمه مه‌ڕی بێشوان؟ تاکه‌ی به درۆ ده‌سخه‌ڕۆ بم هه‌تاکه‌ی هه‌ر ڕه‌نجه‌ڕۆ بم؟ بۆچ من بکوژرێم ڕه‌وایه؟ تاکه‌ی سه‌ما به‌و هه‌وایه؟ بۆچ نه‌بمه خێوی نانی خۆم؟ بۆ نه‌خوێنم به زمانی خۆم؟ بۆ نه‌وتی خۆم ده‌س خۆم نه‌خه‌م؟ بۆ خۆم ڕزگار نه‌که‌م له خه‌م؟ بۆچ ماڵی خۆم دیاری نه‌بێ؟ بۆ به‌شم یه‌کجاری نه‌بێ؟ من چم هه‌یه با له لام بێ عه‌ره‌ب بڕوا و هه‌ر ئیسلام بێ له خاکم ده‌رچێ و له ڕێدا قه‌وانه شڕه‌ی خۆی لێدا ئه‌و ڕۆژه‌ی چاره‌ی نابینم خاوه‌نی ژیان و دینم تا که‌نگێ برسی و له ژێر بم؟ با تاوێک ئیسلامی تێر بم ئه‌گه‌ر کوردیش ببن به پیاو وه‌ک گه‌لانی خودا پێداو هیچ زیانی بۆ په‌ز نابێ قه‌ت له لای خوا ناحه‌ز نابێ هه‌ژار موکریانی