Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی «گوێ دە نەی چۆن شیوەن و غەوغا دەکا» شیعری کوردی "مەولانای ڕۆمی" в хорошем качестве

مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی «گوێ دە نەی چۆن شیوەن و غەوغا دەکا» شیعری کوردی "مەولانای ڕۆمی" 2 года назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی «گوێ دە نەی چۆن شیوەن و غەوغا دەکا» شیعری کوردی "مەولانای ڕۆمی"

کتێب:مەسنەوی مەعنەوی بەرهەم:مەولانای ڕۆمی وەرگێڕان:مامۆستا عەبدوسەلام مودەڕێسی (خانی) خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی [ telegram:https://t.me/behzadakurd ] گوێ دە نەی چۆن شیوەن و غەوغا دەکا بۆ بەیانی دەردی دووری وا دەکا من لە نەیزار بووم و بڕیانم لە بن من کە گریام بۆم دەگریان پیاو و ژن لەت دەکەم سینەم لە بەر دەردی فیراق تا بەیان کەم شەرحی دەردی ئیشتیاق هەر کەسێکی دوور لە ئەسڵی خۆی کەوێ وەسڵی ئەسڵی خۆی لە ئاخردا دەوێ هەر گرووهێک چوومە لای ناڵان بووم هــاونشینی شاد و بەدحاڵان بووم بەس بەزەن بوو هەر کەسێک بۆ یاری من نەی‌دەزانی باتن و ئەســراری من سیڕڕ و ناڵەی من یەکن لێک نینە جوێ کوا دەکەن دەرکی حەقیقەت چاو و گوێ؟ موڕتەبیت پێک جیسم و ڕۆح بێگانە نین چاو لە بۆ بینینی ئەو جانانە نین ئاورە ئەو دەنگی نایە با، نیە فاقیدی وی بمرێ بوونی چا، نیە ئاوری عیشقه کە کەوتە نێو نەی جوششی عیشقە دەبینی تۆ لە مەی نەی ئەنیسی عاشقێکە دوور لە یار نەی دەکاتن دەردی عاشق ئاشکار ژەهر وتریاکی وەکوو نەی کوا هەیە؟ دەرد و دەرمانی وەکوو نەی هەر نەیە بـۆن دەکا نەی باسی مەحوی عاشقان باسی عیشق و ڕەنجی مەجنوون بێ‌ئەمان غەیری مەدهۆش مەحرەمی عیشق هیچ‌کەس بۆ زبانیش مشتەری هەر گوێیە بەس عومری زۆرم من لە غەمدا بردە سەر پڕ لە دەرد و ڕەنج و میحنەت بوو جگەر گەرکو عومرم چوو لە دەس باکم نیە تۆ بمێنە چەشنی تۆ پاکم نیە تینووە ماسی لە دەریای خوای سەمەد بێ‌ بەشان لەو ڕزقە، خەستەن تا ئەبەد کوا دەزانن حاڵی دڵدار بێ‌دڵان؟ لەو قسانە بەس بکەین با، ئەی فڵان لەت‌کە زەنجیر ئەی کوڕم ئازاد بە بەس ئەسیری ماڵی بێ بنیاد بە گەرکو دەریا تۆ بڕێژیە جەڕڕەیەک خۆ لە خۆی قەت زێدە نابا زەڕڕەیەک کوا جەڕەی چاوی حەریس قەت پوڕ دەبێ؟ کـوا سەدەف قانع نەبێ پوڕ دوڕ دەبێ؟ هەر کەسێکی عاشقی ئەو نوور بوو ئەو لە هەرچی حیرس و عەیبە دوور بوو شاد ببە ئەی عیشقی خۆشڕەفتاری مە ئەی تەبیبی دەردی ناهەنجاری مە ئەی دەوا بۆ دەردی جیسم و ڕۆحی مە ئەی لە نێو دەریای مەسائب نووحی مە عیشقە باعیس جیسمی خاکی چۆ سەما کێو بە سورعەت ڕێکەوت کەوتە سەما کێوی تووری بەس ئەوین هێنایە جۆش توور مەست‌بوو کەوت مووسا چوو لە هۆش گەر موافق با لەگەڵ من لێوی یار سیڕڕی زۆرم من دەکردن ئاشکار هەرکەسێکی بوو لە هاو ئەزمان جودا بێ‌زبانە با هەشی بێ سەد نەوا گوڵ کە ڕۆیشت و گوڵستان هیچ نەما بولبولیش ما، مات و حەیران بێ نەوا ئەسڵی کار مەعشووقە عاشق پەردەیە ژین لە بۆ مەعشووقە عاشق مردەیە گەر نیگای عاشق نەکا هیچ‌ کات ئەوین تەیرە عاشق پەڕڕ و باڵی هەڵوەرین عەقڵی جوزئی چۆن لە بۆ من دێ بە کار؟ گەر نەبینم من لە پێشم نووری یار عیشق دەیەوێ تا حەقیقەت‌کا بەیان چون لە نەینووک‌دا حەقیقەت بوو عەیان ئەو دڵەی ئاوێنەکەت نەسڕێ لە ژەنگ بۆیە زاهیر نابێ لەودا هیچ ڕەنگ #مەولانای_ڕۆمی

Comments