Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео




Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



نهێنی 🔴 چوونی

Join this channel to get access to perks: ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍    / @kurdplusc   ---- 🔴 KURD PLUS contents are licensed by storyblocks. --- #KURDPLUS ------------------------- پێگەی (ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریكی نهێنی چوونی بافڵ تالەبانی لەگەڵ مەزڵوم كۆبانی بۆ ئیمارات ئاشکرادەکات پێگەی ئەلمۆنیتۆر دەڵیت ئیدارەی (ڕۆژئاوای كوردستان) كە كوردەكان سەركردایەتی دەكەن, هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی ئیمارات دەدات بۆ نێوەدگیركردن لەگەڵ ڕژێمی سوریا. -------- 🔹مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات, بەم دواییە سەردانی ئیماراتی كردووە, ئەوەش بەگوێرەی چوار سەرچاوە كە هەواڵەكەیان بۆ (ئەلمۆنیتۆر) تەئكیدكردووەتەوە. 🔹ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە مەزڵوم عەبدی چاوی بە بەرپرسانی ئیمارات كەتووەو داوای هاوكاری ئەبوزەبی كردووە, بۆ فشاركردن لەپێناو چارەسەری كێشەی كورد لەسوریا لەگەڵ ڕژێمی بەسار ئەسەد. مەزڵوم عەبدی لەسەردانەكەیدا چاوی بە تەحنون بن زاید ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات كەوتووە, كە لە(29)ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ دا بەجێگری حاكمی دوبەی دانرا. بەلام لەبەرامبەردا 🔹ئیمارات سەردانێكی لەو جۆرە ڕەتدەكاتەوە, بەرپرسێكی ئەو وڵاتە لەوەڵامی (ئەلمۆنیتۆر)دا لەبارەی نێوەندگیركردن لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و ڕژێمی سوریا ڕایگەیاندووە: ئەو دەنگۆیانە درۆن و هیچ بنەمایەكی ڕاستی تیادانیە. ئەو سەرچاوانەی ئەو زانیاریەیان بە(ئەلمۆنیتۆر)ڕاگەیاندوە, پێداگرن لەسەر ئەوەی مەزڵوم كۆبانی لەكۆتایی مانگی ئازارو سەرەتای مانگی نیساندا سەردانی ئیماراتی كردووە, هاوكات بەرپرسێكیش جەختیكردووە كە "زانیاریەكە سەد لەسەد ڕاستە". 🔹دوان لەبەرپرسەكان ئەوەیان بە (ئەلمۆنیتۆر)ڕاگەیاندووە: باڤڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ مەزڵوم كۆبانی بووە لەسەردانەكەی بۆ ئیمارات, نوسینگەی تاڵەبانی بۆ قسەكردن لەسەر ئەو پرسە, وەڵامی سەرچاوەكەی نەداوەتەوە. 🔹بەدران سیا, وەزیری دەرەوەی ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاندووە: ئیمارات ئامادەیی دەربڕیوە هاوكاری كوردەكانی سوریا بكات بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئەسەد, "ئەوان وتیان ئامادەین بۆ هاوكاری, بەڵام تائێستا نەخشە ڕێگایەكمان نیە بۆ ئەوە". 🔹دەمانەوێت ڕۆڵ بگێڕن لەگفتوگۆكانمان لەگەڵ دیمەشق, بەڵام ڕەتیكردەوە هیچ شتێك بیڵێت لەبارەی ئەوەی ئاخۆ مەزڵوم عەبدی بەم دوایە سەردانی ئیماراتی كردووە یان نا. ----- پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی دەڵێت 🔹كردنە ئامانجی مەزڵوم كۆبانی لەلایەن فرۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە لە#سلێمانی, دوای گەڕانەوەی بووە لەئیمارات, كە پێدەچێت ئامانجی ئەنقەرە لەهێرشەكە گەیاندنی پەیامی توڕەیی توركیا بوبێت بەهۆی سەردانیكردنی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ #مەزڵوم_كۆبانی بۆ ئیمارات. ------ 🔹ئیمارات ڕۆلێكی دیاری گێڕاوە لەدروستكردنی پردی پەیوەندی لەنێوان ڕژێمی ئەسەدو وڵاتە عەرەبیەكان, بەتایبەت دوای كردنەوەی باڵیۆزخانەكەی لەدیمەشق لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی (2018), ئەوەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ كەمكردنەوەی هەژموونی توركیاو ئێران لەسەر سوریا, مامەڵەكردنیشی لەگەڵ كوردی سوریا بەشێكە لەو حساباتە. 🔹لەهەمان ساڵ كە ئیمارات باڵیۆزخانەی لەدیمەشق كردەوە, كوردەكان هەوڵیاندا پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد دروستبكەن, بەڵام ڕژێم سەرجەم داواكاریەكانی كوردی ڕەتكردەوە. 🔹بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان تاكە شتێك ڕژێمی ئەسەد ڕەزامەندی لەسەر پیشاندووە, خوێندن بووە بەزمانی كوردی ئەویش لەهەفتەیەكدا تەنها دوو كاتژمێر. ----- پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی دەڵێت 🔹لە (18)نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ دا, ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندراوێكی (9) خاڵی بڵاوكردەوەو تیایدا خواستی خۆی دووبارە كردەوە, بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ڕژێمی سوریا. 🔹بەدران سیا دەڵێت: كوردانی سوریا سازش لەسەر دووپرس ناكەن: یەكەمیان: ئەو ئەزمونە ئیداریەی دروستیان كردووە, پێویستە لەسەر ڕژێم دانی پێدابنێت. دووەمیشیان: دۆخی هێزەكانی سوریای دیموكراتە, لەكاتێكدا ئامادەن ملكەچی فەرماندەیی گشتی سوپای سوریابن, پێداگرن لەهێشتنەوەی هێزەكانیان لەناوچەكانی خۆیان. 🔹پەیوەندی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان و ئیماراتی عەرەبی لەساڵی (2018)وە دەستیپێكردووە, كاتێك بەرپرسانی ئیمارات سەردانی باكوری سوریایان كرد بۆ لێپرسینەوە لەو هاوڵاتیە ئیماراتیانەی چووبونە ڕیزەكانی داعش. ----- پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە 🔹بەشێكی نێوەندگیری ئەم پەیوەندیە لەلایەن #لاهور_تاڵەبانی سەرۆكی هەواڵگری یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە ئەنجامدراوە, كە لەلایەن #بافڵ تاڵەبانی_ئامۆزایەوە لەساڵی (2021) لەكودەتایەكی سپیدا دورخرایەوە. 🔹تائێستا دیارنیە ئیماراتیەكان ئامادەن پشتیوانی كوردەكان بكەن لەسەر حسابی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ توركیا, كە تازە نێوانیان باشبووەتەوە, ڕەتكردنەوەی هەواڵەكە لەلایەن ئیمارتەوە ئاماژە بە پێچەوانەی ئەمە دەكات. ------------- Background Music From YouTube Audio Library : ☀The Awakening - Patrick Patrikios Background Music Licensed from storyblocks : ☀dark-tense-trailer-SBA-346652545 ☀shocking-news-SBA-346407984

Comments