Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб تەڵعەت تاھیر - لە تۆدا وێران دەبم в хорошем качестве

تەڵعەت تاھیر - لە تۆدا وێران دەبم 3 года назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



تەڵعەت تاھیر - لە تۆدا وێران دەبم

تەڵعەت تاھیر - لە تۆدا وێران دەبم ———————————— لەگەڵ تۆدا خەونی پەمەییم ھەبوون ئێستاش بۆ وێنەکێشانم، ببینە؛ پارچەیەك ڕەژوو بەسە ***** خانوویەك لە نزیك ماڵمان دروست دەکرێت کە بیر لە تۆ دەکەمەوە خۆم وەکو کرێکارەکان دێتە بەرچاو تەنھا کەلوپەلەکانمان جیایە ئەوان چەکوش و کۆسەرە و فوتەی پێوان و تەرازوویان لایە منیش ھەستەکانی بینین و بیستن و بۆن و تام و بەرکەوتن ئەوان ھێواش ھێواش خانوویەك بەرزدەکەنەوە منیش وردە وردە لە تۆدا وێران دەبم ***** زمان، ھێندە بە شوێن جوانیتدا ڕایکردووە پیتە قەڵەوەکانی لاواز بوونە بۆیە جار جار بە ھەولێری بانگت دەکەم "درەکەم" ***** جلی ڕەشت زۆرە، دەزانم لە کراسێكت، لە کەوایەکت، پارچەیەك قوماشی ڕەشم بۆ ھەڵگرە ئێمە کاتی خۆی، خاوەنی سامانێکی زۆر بووین لە ڕەش دایکم کە مرد، عەبایەك و چارۆکەیەکی ڕەشی بۆ جێھێشتین ھەمووی من بە ھەدەرمدا بە دزی خوشک و براکانمەوە ھەر ڕۆژەی پارچەیەكم دەبرد بیستبووم ڕەش خەم ھەڵدەمژێ و نایداتەوە بەو ھۆیەوە پارچەیەکم دەنایە بەر پشتێنی ھەر پیرەمێردێك، کە بمزانیبا لە شەڕێکدا تەرمی کوڕەکەی گەڕاوەتەوە پارچەیەکم وەکو نیشانەی کاپتن لە قۆڵی ئەو منداڵە ئێزیدیە بەست کە بەو سەرمایە، بە فانیلەیەکی ھەڵبژاردەی فەڕەنساوە لە قوڕاوی کەمپێکدا، خوشکە بچووکەکەی لە کۆڵ کردبوو ھەر ژنێك پرچی سپی ببا پارچەیەکم لە نێوچەوانی دەبەست گەنج دەبووەوە و قژی دەبریسکایەوە لە دواین پارچە لافیتەیەکی بچووکم بۆ ئەو ساوایە پێ نووسی کە لەبەر دەرگای ماڵێكدا فڕێدرابوو عەبا و چارۆکەم تەواو کرد ئێستا لە باشیم نییە کە بە خاوەن پرسە و عاشقەکان دەڵێم: بەرگە بگرە، ئەمە سوننەتی ژیانە کەچی خۆم بەرگە ناگرم و بەم نزیکانەش بێ تۆیی دەمکوژێت کە مردیشم، بۆ سەر چوارچێوەی وێنەکەم لە کراسێکت، لە کەوایەکت، پارچەیەك قوماشی ڕەشم بۆ ھەڵگرە پارچەیەکی بچووک، ھێندەی ناو لەپی ئەو ساوایەی فڕێدرا وەك من و تۆ، کە بۆ یەك نەبووین و ھەر یەکەمان لە بەردەرگای ماڵێکدا فڕێدراین ———————— مۆنتاژ || ھاوبەش ھادی

Comments