Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб کڵاشی هاوردە بازاڕی کڵاشی هەورامانی سستکردووە в хорошем качестве

کڵاشی هاوردە بازاڕی کڵاشی هەورامانی سستکردووە 7 лет назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



کڵاشی هاوردە بازاڕی کڵاشی هەورامانی سستکردووە

کڵاشچنین لە هەورامان رووی لە کەمی کردووە، بازاڕی وەکو جاران نەماوە. کڵاشچنەکانی هەورامان گلەیی لە هاوردەکردنی کڵاش لە دەرەوەی وڵات دەکەن و، دەڵێن ئەمە زیانی ئابووری پێگەیاندووین. كەیوان هەورامی، كڵاشچن بەردەوام لە دووكانەكەیدا سەرقاڵی كاركردنە، دەیەوێت بەرهەمی ماندووبوونەكەی ببینێتەوە، كە جووتێك پڵاوی لەپەڕۆچنراوی سەرنجڕاكێشە، بەشێوە بەربڵاوەكەی پێی دەگوترێ كڵاشی هەورامی. كەیوان دەڵێ "ئەو كڵاشەی ئێمە دروستمان دەكرد شتێكی چاك بوو و كوالێتی بەرزە، بەڵام ئەوەی هاوردە دەكرێ،‌ زیانی بەئێمە گەیاندووە. جاران ئێمە كڵاشمان دەناردە دەرەوە، ئێستا كڵاش دەهێنرێتە ناوەوە و باش نییە. ئێمە لەو رووەوە زیانی ئابووریمان پێگەیشتووە. ئەوەی وەستای كڵاش بووە ئێستا ئەوکارە ناكات، چونکە ئەوەی دێت، نرخەكەی لەوەی ئێمە هەرزانترە". كڵاشچنەكان، ناتوانن وەك ساڵانی رابردوو بەتەواوبوونی كڵاشەكان دڵخۆش بن، چونكە ئەو بازاڕەی بەرهەمەكانی بۆ دەنێرن، پڕبووە لەكڵاشی هاوردەكراو، خواستی كڕیارانیش زیاتر لەسەر كڵاشی هاوردەكراوە. تەحسین عەبدولڕەحمان، كڵاشفرۆش دەڵێ "بەهۆی ئەوەی كڵاش لەو دیوەوە دێت، لێرە خەڵك كڵاش دروستناكات، كارەكە بووەتە بازرگانی و بازاڕیش وەكو جاران نەماوە، لێرە بەدەگمەن كڵاش دروستدەكرێت، ئەوەی دروستیش دەكرێت هەموو مەوادەكەی لەو دیوەوە دێت". عومەر مەرگەیی، كاسبكارە و لەبارەی کڕیارانی کڵاشەوە دەڵێ "ئێستا كڵاشی ئێرانی زۆربووە، بە بازرگانی دەیهێنن، بۆیە نرخەکەشی دابەزیوە. كڵاشە چاكەكەش كڕیاری كەمبووەتەوە، هەروەها لەبەر قەیرانی داراییش، خەڵك كڵاشی باش ناكڕن". كڵاشچنەكان، باس لەوە دەكەن ئەو كڵاشە هاوردەكراوەی هێنراوەتە بازاڕەكانی باشووری كوردستان، بەرهەمی دەستی وەستایانی رۆژهەڵاتی كوردستانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەسەر خواستی بازرگانان دروست دەكرێت، كوالێتی لەئاستی بەرهەمەكانی ئەواندا نییە. زۆرتر.. http://www.rudaw.net/NewsDetails.aspx...

Comments