У нас вы можете посмотреть бесплатно دڵی پڕ لە کوڵی هونەرمەند جەعفەر ماملێ | Cefer Mamle - Jafar Mamle be dam gryanewe или скачать в максимальном доступном качестве, которое было загружено на ютуб. Для скачивания выберите вариант из формы ниже:
Если кнопки скачивания не
загрузились
НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу
страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru
سیڕ و ڕازی خۆم من بە کەس ناڵێم چ زوو دوو ساڵ تێپەڕی! دوا دیدارمان ساڵی ٢٠١٥ بوو دەگەڵ مامە جەعفەری خۆشەویستم. پاشی ساڵانێکی دوور و درێژ لە سوئێد یەکترمان دیتەوە. ئەو دیدارەمان ئاسایی نەبوو. لە بۆنی ڕا، لە ئامێزی ڕا، لە هەناسەی ڕا و لە ئاخەفتن و قاقاکانی ڕا هەر هەمووی پڕ بوون لە بیرەوەری و ئۆخژنی ڕۆح. پێمخۆش بوو ئەوپەڕی چێژ لە چرکەبەچرکەکانی ببینم. وەک لە فیلمەکەدا دەیبینن، دەگەڵ یەکەم چریکەیان، دڵم گڕی گرت. کوڵی گریان ئەوکی گرتم و فرمێسکەکانم شەستیان بەست. مامم لە گڕکانی دەروونم تێگەیی، بۆیە وێڕای من، فرمێسکەکانی دایاندا ڕێژنەی و بە کوڵ دەیگوت (سیڕ و ڕاز خۆم من بە کەس ناڵێـم)، دەیزانی دڵم چ سیڕێکی تێدایە. ئەو گەورەم بوو و دەزانی بچوکەکەی بۆ گڕی گرتووە! ئێستا کە ئەو دێڕانە دەنووسم هەمان هەستم هەیە و ناتوانم درێژە بە نووسین بدەم. قوربانی فرمێسکەکانیشت بم مامە گیان. یادت هیچکات لە دڵ دەرناکەم. یادت بەخێر مامە جوانەکەم. مامە قەدرگرانەکەم.