Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб Amozhgary Mamosta Hazhar Mukryani | ئامۆژگاریی مامۆستا هەژار موکریانی в хорошем качестве

Amozhgary Mamosta Hazhar Mukryani | ئامۆژگاریی مامۆستا هەژار موکریانی 3 года назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



Amozhgary Mamosta Hazhar Mukryani | ئامۆژگاریی مامۆستا هەژار موکریانی

ئامۆژگاریی مامۆستا هەژار موکریانی لە پێشەکی کتێبی «چێشتی مجێور»، خوێندنەوەی: سامان وەتمانی. مامۆستا هەژار؛ ناوی عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندییە و لە 05-04-1921 لەدایکبووە لە شاری مەهاباد خوێندوویەتی و هەڵسوڕاوێکی چالاکی کۆماری دیموکراتی مەهاباد بەسەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد لە 1946-01-22 بووه، پاش رووخانی کۆمار لە ساڵی 1947دا چووەتە سلێمانی و پاشان لەشاری بەغدا نیشتەجێ بووەو بۆ پایزی 1948 بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی کەتووشی سیل بوو، دەچێتە لوبنان 23-11-1948 تا 13-11-1950 و ساڵی 1950 گەڕاوەتەوە بەغدا، لە هاوینی 1956 تا 1958 لە کوردستانی ژێردەستی سووریادا دەمێنێتەوە. لە مارتی 1963دا چووەتە ریزی شۆڕش و نزیکی بارزانی بووە. هاوینی 1964 گەڕایەوە بەغدا. ساڵی 1966 دیسانەوە دەچێتەوە پاڵ شۆڕش. کاتێکیش کە ڕێککەوتتنامەی 11ی ئازاری 1970 لەنێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ رێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کەتازە لە 1970-02-10دا دامەزرا بوو، لەکۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بەسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر هەڵبژێردرا و لەهەمان کاتیشدا کرا بەئەندام لەکۆڕی زانیاری کورد و توانی لەساڵی 1972دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرفخانی بتلیسی لەفارسییەوە بکاتە کوردی و لەچاپخانەیەکی شاری نەجەف لەسەر ئەرکی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات. لە 21ی مانگی شوباتی ساڵی 1991دا لەتەمەنی هەفتا ساڵیدا کۆچی کردووە و لە شاری مەهاباد نێژراوە. بڵاوکراوەکان: 1- دیوانی هەژار بۆ کوردستان- 1965 2- بەیتی سەرەمەڕ - لەساڵی 1957 لە شام چاپیکردووه 3- هۆزی لەبیرکراوی گاوان - لەعەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی و لەنووسینی دوکتۆر مستەفا جەواده 4- دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوه 5- فەرەنگی هەنبانە بۆرینە، کوردی - کوردی - فارسی لەساڵی 1995 چاپکراوه 6- پەرتووکی چێشتی مجێوەر - ئەمەیان یادداشتەکانی خۆیەتی 7- وەرگێڕانی قورئان بۆ سەر زمانی کوردی 8- وەرگێڕانی قانون در طب لە عەرەبییەوە بۆ فارسی 9- کۆشکی بلوورین. وەرگێڕانی دیکەی مامۆستا هەژار وەرگێڕانی آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عربی بۆ فارسی، تاریخ سلێمانیه، ئاڵە کۆک، (برگ سبز)، مەم و زین لە کرمانجییەوە بۆ سورانی، شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسی بە کوردی، چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی چوارینەکانی عومەر خەیام)، مێژووی ئەردەڵان (تاریخ خاندان اردلان)، یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ برانەوە دایه، باوه، کێ خراوه؟. چێشتی مجێور بە PDF: https://ktebikurde.blogspot.com/2018/...

Comments