Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб هەموو شتێک لەسەر ژیانی لیۆنێل میسی в хорошем качестве

هەموو شتێک لەسەر ژیانی لیۆنێل میسی 1 год назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



هەموو شتێک لەسەر ژیانی لیۆنێل میسی

لیۆنێل میسی سەرەڕای ئەوەی کە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێیە، کەسێکی لێزانیشە لە بواری بازرگانیدا و دەزانێت دەبێت چۆن پارەکانی سەرف بکات. تا ئێستا بووەتە مەراق بۆتان بزانن ئاخۆ ژیانی دەوڵەمەندانەی میسی چۆنە؟ لەم ڤیدیۆەیەدا سەیرێکی شێوازی ژیانی ئەم یاریزانە بلیمەت و ناودارە ئەرجەنتینییە دەکەین. لیۆنێل ئاندرێس میسی کەچینی ناسراو بە لیۆنێل میسی لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ لە شاری ژۆزە نینۆ لە سانتا فێ_ی ئەرجەنتین یەکێکە لە گەورەترین یاریزانەکانی تۆپی پێ. هەر لە منداڵییەوە مەراقێکی زۆری بۆ یاریی تۆپی پێ هەبوو و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەستی کردە یاریکردن لە یانەی نەوەڵس ئۆڵد بۆیس. بەڵام لە تەمەنی یازدە ساڵیدا دەرکەوت کە تووشیاری نەخۆشییەکی هۆرمۆنییە کە ڕێگری لە گەشەکردنی دەکات. دەرمانی نەخۆشییەکە زۆر گران بوو و یانەکەش نەیدەویست ئەو پارەیە سەرف بکات، بۆیە تاکە ڕێگەچارە ئەوە بوو کە بڕوات و بۆ یانەیەکی گەورەتر یاری بکات کە بتوانێت تێچووی چارەسەرییەکەی لە ئەستۆ بگرێت، کە هەر ئەمەش ڕووی دا. دواجار ڕۆیشتە یانەی بارسیلۆنا و لەوێ تەواو گەشایەوە و هەموو تواناکانی دەرخست. لێرەوە ئیشی سەرەکی میسی دەستی پێکرد و لەم تیمەی کاتالۆنیا بوو کە ناوبانگی دەرکرد و بوو بە کەسێک کە زۆترین گۆڵی لە مێژووی یانەکەدا تۆمار کردبێت و لە سەرانسەر جیهاندا وەکوو یاریزانێکی بلیمەت ناسرا. بە درێژایی یاریکردنی گرینگترین خەڵاتەکانی بردووەتەوە کە یاریزانێک خەونی پێوە ببینێت و بوو بە تاکە کەسێک لە مێژووی تۆپی پێدا کە خەڵاتی بالۆن دۆری شەش جار بردبێتەوە. ئەمڕۆکەش میسی بووەتە ئەستێرەیەکی فووتبۆل و بەخۆڕایی نییە کە گرانترین یاریزانە. ئیدی ئێستا دەتوانێت لە ژیانێکی دەوڵەمەندانە و ئاسوودە چێژ ببینێت. وەکوو یاریزانێک کە ئیشەکەی لەگەڵ تاکە یانەی ئف سی بارسیلۆنادا بنیات نا، ئاساییە کە خانوویەکی لە نێزیک شوێنی ئیشکردنەکەیدا هەبێت، خانووەکەی لە کاسا دۆ فەرەز شارێکی تەنیشت بارسیلۆنادایە و تەنیا ٢٠ کیلۆمەتر لە بارسیلۆناوە دوورە. ئیدی ئەم یاریزانە لەو شارە و لەنێو خانوویەکی دڵڕفێن و گەورەدا لە گەڕەکی بەلامار دەژیت. ئەو کۆشکەی میسی و بنەماڵەکەی تێیدا دەژین، دیوارەکانی دەرەوەی سپییەکی چاوڕفێنە و دەورووبەری خانووەکە بە چیمەنی سەوز دەورە دراوە. خانووەکەیان لەسەر گردێکە و دیمەنێکی جوان لە شارەکەیان پێوە دیارە و ژیانێکی ئاسوودە و دوور لە هەراوزەنا دەژین. میسی لەنێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هەندێک وێنەی شوێنی ژیانیانی لەگەڵ هۆگرەکانیدا هاوبەش کردووە، بەتایبەت وێنەی ئەو ساتە خۆشانەی لەگەڵ منداڵەکانی بەسەری دەبات. ناوەوەی خانووەکە زۆر ئاسوودە و جوان دیارە بەتایبەت بۆ پشوودان لەپاش ڕاهێنانە قورسەکانی. حەوشە و دەرەوی ماڵەکەش زۆر گەورەیە و بێگومان چیمەنێکی تۆپی پێیشی تێدایە کە جارێکیان لەسەر ئنستاگرام ڤیدیۆی کاتی پێگرتنی کوڕە بچووکەکەی دانا. بێگومان ئەم خانووە هەموو پێداویستییەکانی میسی و بنەماڵەکەی بۆ ژیانێکی ئارام دابین دەکات و شوێنێکی بێوێنەیە بۆ حەسانەوەیان، بەڵام شتێکی سەرنجڕاکێش بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە بوو لەنێو میدیاکان کە گوایە میسی خانووەکەی تەنیشتیشی لە جیرانەکەیان کڕیوە چونکە دەنگەدەنیان زۆر بووە. شتێکی ئاساییە بۆ کەسێکی دەوڵەمەند وەکوو ئەو، وا نییە؟ هەرچەند بەدرووستی نرخی خانووەکەی نازانین، بەڵام ئەوە بزانن کە لەو دەڤەرەدا خانووی تێدایە کە نرخی بە ١٠ ملیۆن یۆرۆیە. لیۆنێل میسی حەزی لە ئۆتۆمبێلی گرانبەهایە و پێی خۆشە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بڕوات و لە دیمەنی کەنار دەریا چێژ ببینێت، بۆیە بۆ تێکەڵکردنی ئەم دوو مەراقە، بڕیاری داوە ئەپارتمانێک لەنێو تاوەری پۆرشدا بکڕێت. بینایەکی زەبەلاح کە هەموو هۆگرێکی ئۆتۆمبێل سەرسام دەکات. ئەم بینا ٦٠ نهۆمییە دیمەنێکی زۆر جوانی پێوە دیارە و ڕووی لە دەریایە و خاڵێکی تایبەتیشی هەبوونی بەرزکەرەوەی تایبەتە بۆ ئۆتۆمبێلەکان، تایبەتمەندییەک کە ئەم بینایە لە هەموو بینایەکی زەبەلاح و گرانبەهای دونیا جیا دەکاتەوە و لە کەمتر بینایەکدا شتی وا دەبینرێت. ئیدی ئاساییە کە ئەم بینایە ببێتە دڵخوازترین باڵەخانەی ملیۆنەرەکان و یەکێک لە گرانبەهاترین بیناکانی جیهان. ڕووبەری خانووە دووپلیکسەکەی میسی نێزیکەی هەزار مەتری دووجایە و لە باشترین ماددەکان درووست کراوە. بۆ نموونە بنمیچەکەی یەکسەر مەڕمەڕی جوان و سپییە. لە دیزاینی ڕووکاری ناوەوەی خانووەکەدا لە ڕەنگی ڕووناک کەڵک گیراوە تاکوو هەستێکی قووڵ و جوان درووست بکات و زۆر شارستانییانە بنوێنێت. خانووەکە زۆر گەورەیە، هەندێک ژووری تێدایە و چێشتخانەکەش ڕووی لە هۆڵەکەیە. بەڕوونی بەجۆرێک دیزاین کراوە تاکوو هەستێکی شارستانیبوون بداتە نیشتەجێبووانی. دوو ژووری گەورەی نووستن و پێنج گەرماوی لوکسی تێدایە. خاڵێکی سەرنجڕاکێشی دیکەش پەنجەرە گەورەکانییەتی کە بە مەبەستی وەرگرتنی زۆرترین ڕووناکیی سرووشتی دیزاین کراون و دەتوانیت لەنێو خانووەکەوە دیمەنێکی بەرفراوان لە کەناری دەریا ببینیت. دانیشتووانی ئەم بینایە هەروەها دەتوانن لە شوێنی تایبەت بە ڕابواردن کەڵک بگرن کە هەموو شتێکی پێویستی تێدایە بەڵام پارەیەکی زۆری پێویستە. بۆ نموونە هەر بنەماڵەیەک دەبێت نێزیک بە ٥٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بدات. بۆ ئەوەی لەم تاوەری پۆرشەدا بژیت دەبێت پارەیەکی زۆر سەرف بکەیت و بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان میسی نێزیکەی ٥ ملیۆن دۆلاری سەرفی کڕینی ئەم خانووە کردووە. دوو ساڵ و نیو پاش کڕینی ئەپارتمانەکەی لە باڵەخانەی پۆرشدا، میسی بڕیاری دا خانوویەکیش لە کەناری ویلایەتی فلۆریدا بکڕێت. چما ئەوەندە حەزی لە خانووەکە کردووە هەموو شوقەکانی نهۆمی نۆی بیناکەی کڕیوە. باڵەخانەیەکی لوکس و گرانبەها لە شاری سانی ئایسڵ بیچ. ئەم خانووەی میسی زۆر لە خانووەکەی دیکەی دەچێت،

Comments