Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб شاکاری زۆر جوانی مامۆستا в хорошем качестве

شاکاری زۆر جوانی مامۆستا 3 года назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



شاکاری زۆر جوانی مامۆستا

شاکاری زۆر جوانی مامۆستا #هێدی 🍁بەناوی "ئاوات" 🎼بە سۆزی دەنگی: هێدی شاعیر ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ناسرەون هەست و خەیاڵ ئەی خۆزگە من دێوانه بام خۆزگه دەست و پیم له نێو زنجیری بایه و وا نەبام زولفی سەر شانت عەزیزم کاتێ هاتی شانە کەی من گوتم سەد خۆزگه دەنکی شانه بام و شا، نەبام کەس وەک ئاوێنه به وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت بۆیه ئاواتم بوو ئەو ئاوێنه بەستەزمانه بام شەو چەق و چۆی جووتێ بەی وام دەگرێ ڕۆژێ ڕەنگه من وا نەلەرزیبام لەسەر سینگی ئەگەر لەرزانه بام نابێ ڕزگارم لە دانەی خاڵ و داوی کەزیەکەی من که دەمویست قەت له گیری داو و دانەدا نەبام زەردەخەندەی لێوەکانت هەر هەناسێکی دەوێ ئەو تەلسمەم پێ نەدەشکا من ئەگەر شەوبا نەبام تا پەڕەنگ و پیاڵه ماچی لێو و لاجانگت دەکەن من دەڵیم قەیدی چ بوو خوایه یەکێ لەو دوانه بام کەس له دەوری من وەکوو پەروانه بێپەروا نەبوو خۆم که وەک شەم ئاگر و ئەسرینی سەر تا پا نەبام شەو بوو،ئەو بوو،مەی بوو، بسکی باوەشێنی ڕووی دەکرد هەر منی بێچاره لەو ناوه دەبـــــوو بــێگانه بــام خۆزگه بۆ ئەو پێنج و دوو ڕۆژەی ژیانی خۆم منیش هەر وەکوو هێدی مەلی تۆفانی بێ هێلانه بام ماڵ و سەر ویستم بەجارێ وا فیدای تۆ کەم وەته ن ئەوڕۆ چیروک بێ لەناو گەلدا، سبەی ئەفسانه بام ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Comments